حكومەتی هەرێم: بۆ ناردنەوەی پەنابەران لەگەڵ بەریتانیا هیچ رێككەوتنێكمان نەكردووە
01:00 - 26/05/2022
زەمەن
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا رەتیدەكاتەوە رێككەوتنیان كرد بێت بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنارانی كورد لەو وڵاتەوە.
ماڵپەری فەرمی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به زۆری هاوڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.
لەوبارەیەوە نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکكەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ، هاوکات به ڕوونی ده‌یڵێین لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیچ ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاریی یه‌کتر ده‌که‌ن.
لە هەواڵەكەدا هاتووە "په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتووی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قووڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌ی بکەن و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجووڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه".
ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەشێك لە رەوەندی كوردی و پەرلەمانتاران باسیان لەوەكرد، گومان دەكەن حكومەتی هەرێم لە پشت دیپۆرتكردنەوەی پەنابەرانی كوردەوە بێت لە بەریتانیا.