عەبدولـلەتیف سهلهفی دادگایی دهكرێت
08:55 - 18/05/2022
زهمهن_سلێمانی
عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفییەكانی
كوردستان لەسەر موسڵمان بوونی گەنجێكی یارسانی دادگایی دەكرێت.
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، ڕێبەری
ڕەوتی سەلەفی لە كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕوونكردنەوە بۆ ئەوانە
دەدات، كه پرسیاریان لێكردووه بۆچی ئەمڕۆ دكتۆر لە دادگای سلێمانی بووه و له وهڵامدا دهڵێت، دوای موسڵمان بوونی گەنجێكی یارسانی (كاكەیی) لەلام لە مزگەوتی بەهەشت و كاتێك وتبوی الحمدلله دواڕۆژ بۆ ئیسلامە و بەردەوام خەڵكی واز لە دینە چەوتەكەیان دەهێنن و دێنە ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕێكخراوێكی یارسانی شكاتی لێ كردووە.
دەشڵێت: “ئەمڕۆ بانگ كراوم بۆ
دادگا و چاوەڕێی بڕیاری دادوەر دەكەین، پەروەردگار لە هەموو شەڕێك بمانپارێزێت”.