مهسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری دادی هۆڵەندا دەکات
06:52 - 18/05/2022
زهمهن_ههولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، پێشوازی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی
کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی
قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا.