باڵیۆزی ئه‌مریكا له بارزان ماڵئاوایی له سه‌رۆكی هه‌رێم كرد
06:19 - 17/05/2022
"زەمەن"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،
له بارزان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان، بۆ ماڵئاوایی پێشوازی له ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عیراق
کرد که ئه‌رکی له عیراق کۆتایی دێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
بڵاویكرده‌وه، له دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی ئەمەریكای لە عیراق كرد بۆ هه‌وڵ و
یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا
و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە ماتی‌و
تولەر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی
كوردستانی كردوه بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عیراق
لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمەریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و
هەماهەنگییە بەردەوام بێت.
لە تەوەرێكی
دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ
ئەمەریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمەریكی بۆ
وەبەرهێنان لە عیراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ كردووه و تیشكیان خستە سەر
بارودۆخی عیراق و کێشه و ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی و هه‌وڵه‌کانی تێپه‌ڕاندنی
دۆخه‌که. به‌پیی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
دۆخی هەرێمی
كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی
كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە
هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.