حکومەتى هەرێم لەبارەى مووچەوە چەند بڕیارێکى دەرکرد
02:46 - 17/05/2022
زەمەن_هەرێمى کوردستان
کۆبونەوەکەی حکومەت لەگەڵ
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان و راپەرین کۆتاییهات و چەند
بڕیارێک دەرکران.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی،
سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە سەرپەرشتیارانی گەرمیان
و راپەرین کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی
لەسەر چاوەیەکی باڵا دەست KNN کەوتوە لەکۆبونەوەکەی سەرۆکی
حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت وەزیرانی دارایی ناوخۆ لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
سەرپەرشتیارانی ئیدارەکانی گەرمیان راپەڕین بریاری گرنگدراوە.
بڕیاردراوە موچەی مانگی نیسان لەداهاتی نەوت ولە 200 ملیار دینارەکەی بەغداد دابەشبکرێت و پێویستی بە داهاتی ناوخۆ نەبێت بەمەش موچەی هیچ وەزارەتێک دواناکەوێت تا 28 مانگ سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.
هەروەها لەکۆبونەوەکە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێندرا بۆ بەدواداچونی دواکەوتنی موچە لە سلێمانی لیژنەکە بەزوترین کات میکانیزمێک دەدۆزێتەوە بۆئەوەی چیتر موچە لە سلێمانی دوانەکەوێت.