1285 کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی دۆخی دارایی سلێمانییەوە بڕیار دەدات

09:59 - 17/05/2022

زەمەن_سلێمانى


بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکانی ناوچەکە لەبارەى دۆخى دارایی کۆببێتەوە.


بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی هەرێم کوردستان لە بارەی دۆخی دارایی و کێشەى مووچە و گرفتە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان کۆببێتەوە.


ئەو کۆبوونەوە لە کاتێکدایە، چەند مانگێکە، بەهۆى نەبونى پارەى نەقدی لە بانکەکانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا، گرفت بۆ موچەی موچەخۆران دروست بوە و پێشتر سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی ئەو ناوچانەدا کۆدەبیتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە و لە ئێستادا ئەم کۆبونەوەیە ئەنجام دەدرێت بۆ بڕیاردان لەبارەی ئایندەی دۆخی دارایی سلێمانی و ناوچەکانی دیکە و شێوازی دابەشکردنی موچە لەو ناوچانەدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن