440 عیراق

سه‌در: یه‌كێك له‌ بژارده‌كانمان بوونه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌

08:36 - 15/05/2022

"زەمەن"


موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، په‌یامێكی نوێی له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراقه‌وه‌ راگه‌یاند و ئۆپۆزسیۆنبونیش به‌ یه‌كێك له‌ بژارده‌كانی به‌رده‌می ناو ده‌بات.


موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگەیاند: شەرەفمەندنم کە سەرکەوتوو بوین لە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمان دور لە پشکپشکێنە، شەرەفمەندنم کە پشتمان بە خۆمان بەستوە و نەبوینەتە پاڵپشتی لایەنی دەرەکی، شەرەفمەندم کە پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری نابەم بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل و پێداویستیەکانی پێکهێنانی حکومەت.

سه‌در، نوسیویه‌تی: ئێمە سەرکەوتوو نەبوین لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، بەڵام هێشتا بژاردەیەکمان لەبەردەمدا ماوە کە ببین بە ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی، گەر لایەنەکانی دیکە تەنانەت ئەوانەش کە هاوپەیمانمان بون بتوانن حکومەت پێکبهێنن. گەر لەماوەی 30 رۆژدا حکومەت پێکنەهات هەڵوێستێکی دیکەمان دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن