306 کوردستان

میدیایی یەکێتی: وەزارەتی ناوخۆ بە«پیلان» داهاتی سلێمانی کەمدەکاتەوە

09:00 - 14/05/2022

زەمەن


میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە، سه‌رۆكی حكومه‌ت و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت، به‌ به‌رنامه‌و پیلان داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.


میدیای یەكێتی ژمارەیەك نوسراوی بڵاوكردوەتەوەو باسیلەوەكردوە، پاڵپشت به‌ رێنمایی ژماره‌ 3 ی ساڵی 2021 ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌بێت سه‌رجه‌م پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین رسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ و سه‌رجه‌م غه‌رامه‌و رسوماتی هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ولێر بده‌ن.

ئاماژەبەوەكراوە، "بۆئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی ئه‌م ناوچانه‌ كه‌م ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ به‌شێكی بچوكی پیلانێكی گه‌وره‌یه‌".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن