ڕوسیا هۆشداری به دوو وڵاته خۆشگوزهرانهكه ده‌دات
02:07 - 14/05/2022
"زەمەن"
لە کاتێکدا کە چاوەڕوان
دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فینلاند هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پەیوەندیکردن
بە ناتۆ ڕابگەیەنێت، سەرەڕای هۆشدارییە دووباره‌کانی ڕوسیا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا،
ئه‌مرۆ شه‌ممه جارێكی دیكه مۆسکۆ دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌م بابه‌ته راگه‌یانده‌وه.
ئەلێکساندەر جروشکۆ، یاریدەدەری
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، جەختی کرد ناكرێت چوونهناوەوەی فینلاند و سوید بۆ ناو ناتۆ
بەبێ کاردانەوەی سیاسی تێبپەڕێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه
که وڵاته‌که‌ی هیچ نیازێکی دوژمنکارانه‌ی له به‌رامبه‌ر ستۆکهۆڵم و هێلسنکی نییه،
به‌ڵام هۆشداریدا له‌وه‌ی که په‌یوه‌ستبوونیان به ناتۆ، ئه‌گه‌ر ڕووبدات، خزمه‌ت
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ناکات و ده‌بێته هۆی ملیتاریزه‌كردنی باکووری ئه‌وروپا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک
فینلاند پەیوەندی بە ناتۆوە دەکات، هاوپەیمانییەکە داوای بڵاوەپێکردنی هێزی زیاتر
لە بەشی باکووری ئەوروپا دەکات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و
ناوچانه. وتیشی: ئه‌گه‌ر ناتۆ هێزی
ئه‌تۆمی له‌نزیک سنووره‌کانی ڕوسیا جێگیر بکات، مۆسکۆ ڕێوشوێنی هاوشێوه ده‌گرێته‌به‌ر.
پێنجشەممەی ڕابردوو،
ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند و سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلاند، پشتگیری خۆیان
بۆ بیرۆکەی پەیوەستبوون به ناتۆوه دەربڕی، هەرچەندە فینلاند کە سنوورێکی 1300 کم
لەگەڵ ڕووسیادا هاوبەشە، ساڵانێکە سیاسەتی بێلایەنی پەیڕەو کردووە.
ئەم وەرچەرخانە خێرایە
لە هەڵوێستی هێلسنکیدا سویدی تووشی سەرسوڕمان کرد، کە بە شێوەیەکی نەریتی خووی بە
گفتوگۆی درێژخایەن لەبارەی پرسە گرنگەکانەوە گرتووە بۆ ئەوەی لەسەریان بگاتە کۆدەنگی.