مالیكی هاته ده‌نگ.. وه‌زیره‌كانی نزیك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌ترسی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه
09:22 - 14/05/2022
زه‌مه‌ن -
عێراقی
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی
سه‌ر به "هاوپه‌یمانی سێقۆڵی" به‌نیازی بانگێشتكردنی هه‌ندێك له‌وه‌زیره‌كانی
كابینه‌ی ئێستای مسته‌فا كازمی-ن، له‌دواتردا متمانه‌یان لێبسه‌ندنه‌وه‌و وه‌زیری
نوێ دابنرێن.
به‌وپێیه‌ش وه‌زیره
سه‌ربه‌خۆكان و وه‌زیره‌كانی نزیك له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌ترسی متمانه لێسه‌ندنه‌وه‌یان
هه‌یه.
نوری مالیكی له
تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی ، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتای به‌نیازه
بانگهێشتی ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران
بكات بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا متمانه‌یان
لێوه‌ربگرێته‌وه و له‌هه‌مانكاتیشدا متمانه به‌وه‌زیری نوێ ببه‌خشێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێستا ناتوانێت متمانه له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی كازمی
وه‌رگرێته‌وه چونكه متمانه‌یان له خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامبدرێت بێگومان
سه‌رپێچییه‌كی دیاری یاسایه و ناكرێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی به وه‌زیره‌كانی
كابینه‌یه‌كی حكومه‌ت نه‌دابێت و ئێستا بیه‌وێت متمانه‌یان لێوه‌ربگرێته‌وه.