فراكسیۆنی گۆڕان دەستخۆشی لە بۆكان جاف دەكات
08:15 - 13/05/2022
زەمەن_ھەرێمی كوردستان
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەستخۆشی لە بۆكان جاف دەكات کە بە توانا و هەوڵی بەردەوام و لێبڕاوانە زمانی کوردی سۆرانی گەیاندە ئاستی زمانەکانی جیهان.
لە راگەیەنراوێكدا گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، دڵێت: دەستخۆشی لە داهێنەری بە توانا و لێهاتوو کاک بۆکان حەسەن جاف دەکەم کە بە توانا و هەوڵی بەردەوام و لێبڕاوانە زمانی کوردی سۆرانی گەیاندە ئاستی زمانەکانی جیهان و بە هۆیەوە گەیشت بە زۆربەی بەکارهێنەران لە لیستی وەرگێڕانی گوگڵ کە بۆ گەلەکەمان شانازیەکی گەورەیە بۆ بەکارهێنەرانیشی خزمەتێکی ناوازەیە .
دەقی راگەیەنراوەكە:
دەستخۆشی لە داهێنەری بە توانا و لێهاتوو کاک بۆکان حەسەن جاف دەکەم کە بە توانا و هەوڵی بەردەوام و لێبڕاوانە زمانی کوردی سۆرانی گەیاندە ئاستی زمانەکانی جیهان و بە هۆیەوە گەیشت بە زۆربەی بەکارهێنەران لە لیستی وەرگێڕانی گوگڵ کە بۆ گەلەکەمان شانازیەکی گەورەیە بۆ بەکارهێنەرانیشی خزمەتێکی ناوازەیە . هەر بژیت گەنجی دڵسۆز و داهێنەر هیوای سەرکەوتن و داهێنانی زیاتر و بەردەوامیت بۆ دەخوازم نمونەت زۆر بێت بۆ خزمەتی گشتی و بۆ گەلی کورد و خاکی کوردستان ، ئەمڕۆ دڵشاد بوم بەو داهێنانە بۆیە دەڵێم
پیرۆزە لە هەموو گەلی کورد .
گوڵستان سەعید
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان
لەپەڕلەمانی کوردستان