1176 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

08:25 - 11/05/2022


زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 11-5-2022 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە شوێنی کارەکەت یەکێک لە هاوپیشەکانت توشی گرفتت دەکات و بێتاقەتت دەکات، هەوڵبدە پشووی زیاتر وەرگرە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
هەلێکی کارکردن لەبەردەمتە، هەوڵبدە بیقۆزیتەوە بۆ ئەوەی پێگەت بەهێزتر بێت، خۆشەویستەکەت لە کێشەدایە پشتی بگرە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
پشت بەخۆت ببەستە لە شوێنی کارەکەت و متمانە بەخۆت بکە، مەهێڵە فشاری کارکرنی زۆر کاریگەری لەسەر پەیوەندی خۆشەویستیت هەبێت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەم ماوەدا لەڕووی داراییەوە دەستکەوتی دارایی بەدەستدەهێنت، ڵەگەڵ هاوبەشی ژیانت گەشتێک ئەنجام دەدەن و پێکەوە دڵخۆش دەبن.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەوڵبدە گرنگی بە خێزانەکەت بدەو سەر مەخەرە سەریان، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت، خۆشەویستکەت لێت زویرە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە کارەکەت چەند بەرپرسیارییەک دەخەنە ئەستۆی تۆ ئەمەش لەبەرژەوەندی تۆدایە، چەند کێشەیەکی کۆن سەرهەڵدەداتەوە و پێی بێتاقەت دەبیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
توڕەبوونت کەمکەوەو لەقەلەقی خۆت ڕزگارکە، ڕۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەیت لە ئاستی خۆشەویستەکەت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئامادەبە بۆ کاری نوێ و هەوڵەکانت بخەرەکار، متمانەی زیاتر بەخۆشەویستەکەت بکە و تەندروستیت جێگیرە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی گەرم دەکەیت لەبارەی کارە نوێکەتەوە، خەمێکی زۆر دێتە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی باشتربوونی پەیوەندیت لەگەڵ کەسوکارت هەست بە ئاسوودەی تەواو دەکەیت، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ بەرپرسەکان پتەوبکە، ڕۆژێکی پڕاوپڕ لە قەلەقی بەڕێدەکەیت، بەڵام کاتییەو تێدەپەڕێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئەمڕۆ ئاگاداری شێوازی کارکردنت بە بۆ ئەوەی نەکەویتە هەڵەوە، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن