2076 کوردستان

کەشناسیی هەرێم شەپۆلێکی بارانبارینی ڕاگەیاند

11:04 - 09/05/2022

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە شەپۆلێکی تاوەباران و هەورەبروسکە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.  



بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە، کەشی هەرێم جێگیر و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. 

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، دوای نیوەڕۆی سبەینێ سێشەممە 10-5-2022، شەپۆلێکی تاوەباران بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش چەن پلەیەک بەرزدەبنەوە.  

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن