هاوڵاتیان مانگانە زیاتر لە ٤٠ ملیار دەدەن بە کارەبای مۆلیدە
09:31 - 11/05/2019
سەرچین ساڵح
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی “زەمەن” بۆ بەشداربووانی مۆلیدەی ئەهلیی و کرێی مانگانەی لەسەر هاوڵاتیان، دەرکەوتووە لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار هاوبەشی موەلیدەکان هەیەو مانگانە لە کاتی خۆیدا پارە لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
بەرزترین نرخی کرێ موەلیدە هاوینی رابردوو بوو تۆمار کرا، کە بۆ هەر ئەمپێرێک ١٨ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرا، بەڵام لەم بەدواداچوونەدا تێکڕای کرێی مانگانە بە ١٠ هەزار دینار خەمڵێنراوە.
ئەگەر ئەم رێژەیە وەربگرین و بۆ هەر هاوبەشێک سێ ئەمپێر دابنرێ، ئەوا مانگانە ٤٠ ملیار‌و ٥٠٠ ملیۆن دیناری هاوڵاتیان بۆ کارەبای موەلیدە دەڕوات. ئەمە بێجگە لە کرێی کارەبای نیشتمانیی.
لە بەرامبەر ئەو پارە زۆرەدا بە کرێی موەلیدە دەدرێت، کەچی مانگانە كه‌متر له ٣٠ ملیار دینار ده‌درێته کرێی كاره‌باى نیشتیمانیى. خالید حه‌یده‌ر مامۆستاى ئابوورى له زانكۆى سلێمانى دەڵێت: ئه‌وه شتێکی ئاساییه پاره ته‌رخانبكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانی رۆژانه كه كاره‌با یه‌كێكه له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، بۆیه پاره‌كه بدرێت به موه‌لیده یان کارەبای نیشتمانیی هەر ده‌بێ بدرێت.
خالید حەیدەر بۆ “زەمەن” وتی: “ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت حكومه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌كانى باشتر بکات، ئەوا پێویستە ئه‌و پارەیه بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت، به‌ڵام ئایا دڵنیایی هه‌یه حكومه‌ت ئه‌و پێویستییانه پڕبكاته‌وه كه به‌هۆى نه‌مانى موەلیده‌وه دروست ده‌بێ؟”.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ئومێد ئه‌حمه‌د. به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێم به“زه‌مه‌ن”ى وت: “به‌دانانى پێوه‌رى زیره‌ك بۆ ماڵان، ده‌توانرێ كێشه‌ى کەمیی كاره‌با چاره‌سه‌ر بكرێ. هاوڵاتیه‌ك ده‌زانێ چه‌ند خه‌رج ده‌كات كاتێ كاره‌باى موه‌لیده‌ى هه‌یه، به‌ڵام نازانێ چه‌ند سەرف ده‌كات كاتێ كاره‌باى نیشتمانیى هه‌یه. بۆیه چاككردنى كه‌رتى كاره‌با په‌یوه‌ندى به كات‌و به‌كارهێنانیه‌وه هه‌یه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنتڕۆڵى كاره‌با وتیشى: “ئه‌وپاره‌یەى له هاوڵاتیانى وه‌رده‌گرین له به‌رامبه‌ر پێدانى كاره‌با، ساڵانه نزیكه‌ى ٣٠٠ ملیار دیناره له‌كاتێكدا خه‌رجى كه‌رتى كاره‌با ساڵانه ترلیۆنێك‌و ٥٠٠ ملیار دینار بۆ دوو ترلیۆن دینار دەکەوێت لەسەر حکومەت”.
به‌وته‌ی شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازی و وزه له په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌رتى كاره‌با پێویستیی به چاكسازیی گه‌وره هه‌یه، بوارى گه‌وره‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتى ئه‌و پاره‌یه‌ى به هه‌ده‌ر نه‌ڕوات.
جەودەت وتی: “پلانێكمان ئاماده‌كردووه بۆ چاكسازیى له كه‌رتى كاره‌بادا، پلانەکە به كه‌مترین ماوه‌و كه‌مترین تێچوو دەكرێت، ئه‌و پڕۆسه‌یەش پێویستی به ده‌ستێكی ئه‌مین هه‌یه. تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له هه‌شت ملیار دۆلارى بۆ كه‌رتى كاره‌با خه‌رج كردووه، ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه‌س لێى ڕ‌ازى نییه، به‌ڵام به ملیارێك دۆلار زۆرینه‌ى هه‌ره زۆرى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێ”.