2013 تەندروستی

گوێ ئێشەی گەورە ساڵان

12:08 - 15/01/2022

زەمەن - تەندروستی

خالید رەزا لە هۆلەندیەوە کردویەتی بە کوردی
هاورێ یەک پەندێکی جوانی بیر خستمەوە: ئەگەر ویستت گوێت بخورێنی، بە ئانیشکت بیخورێنە!
هەوکردن (ئیلتیهاب) ی گوێچکەم هەیە!
بەکورتی
* ڕەنگە پێستی ناو کونی گوێت هەوی کردبێ.
* کەواتە ئازارت هەیە، ئەخورێ، یان هەست بەسوتانەوەی ناو گوێت ئەکەیت.
* لەوانەیە کەمتر گوێت لەشت بێ، چونکە پێستی ناو گوێچکەت ئەستور بوە.
* هەروەها لەوانەیە گوێچکەت تەڕی لێ بێتەدەرەوە.
* یەکەم جار دکتۆری خێزانی گوێچکەت بە ئاو پاک دەکاتەوە.
* قەترەی گوێت ئەداتێ کە ترش و هۆرۆمۆنی تیا بێ.
* رۆژی ٣ جار هەر جارێک ٣ دلۆپ بکەرە گوێچکەتەوە.
* زۆربەی جار ئیلتیهابەکە لەماوەی ١ تا ٣ هەفتەدا نامێنێ.
# هەوکردنی جۆگەی بیستن(کونی گوێ- ڕێڕەوی بیستن) چیە؟
کونی گوێچکە، لە پەڕەی گوێچکەوە هەتا تەپڵە پەردەیە(ژمارە ١ تا ٢ ی وینەکە). پێستی جۆگەی گوێ، ئەشێ هەو(ئیلتیهاب) بکات.

1. جۆگەی بیستن
2 . تەپڵە پەردە
3،4،5 . ئۆرگان (ژور) ی بیستن (چەکوش،دەزگا، ئاوزەنگ)
6. گوێێ ناوەڕاست
7. دەزگای هاوسەنگی
8. جۆگەی ئۆستاکی
9. ژورە لوولپێچ  
10. دەماری بیستن
# هەست بەچی دەکەم کاتێک جۆگەی بیستنم هەودەکات؟
* ئازارت هەیە، هەست بەخوران و سوتانەوەی ناو گوێت ئەکەی.
* جۆگەی بیستن گرێ گرێ دەبێت و سور دەبێتەوە و ئەئاوسێ.
* لەوانەیە تەڕ(لینجاو)ی  لێ بێتە دەرەوە.
* ئەگەر بە هێواشی گوێت ڕاکێشی ئازاری دێت.
# بەهۆی چیەوە جۆگەی بیستنم هەو(ئیلتیهاب)ی کردوە؟
هەوکردنی جۆگەی بیستن ئەشێ بەهۆکاری یەکێ لەمانە بێت:
+ لەکاتی دوشکردن یان مەلەکردن دا ئاو چوبێتە ناویەوە.
+  گوێت بە چیلکەلۆکە یان دەنکە شقارتە پاککردبێتەوە. زۆربەی جار چیلکەلۆکە کە  پاڵ ئەنێ بە چڵک و چەوری ناو گوێچکەوە و زیاتر ئەیباتە ناوەوە تۆپەل دەبێت، ئەو بۆشاییە دەکەوێتە نیوان تۆپەڵە چەوریەکە و پەردەی گوێ وە، بە ئاسانی هەو دەکات.

ئەم هەوکردنە ئەشێ زۆر بخایەنێ بەهۆی:
+ هەستیاری بەرامبەر  بەکار هێنانی ، هێدفۆن، سەماعەی تەلەفۆن و جیهازی بەهێزکردنی بیستنەوە.
+ هەستیاری بەرامبەر بە سابون و شامپۆ.
+ حەساسیەت بەرامبەر بە قەترەی گوێ، ئامێری گوێ لێگرتن، یان سپرای قژ.
+ ئەگەر نەخۆشی پێستت هەبوو، وەکو ئەگزیم(eczeem)، پسۆریاسیس(psoriasis) یان حەساسیەت (allergie).
هەموو ئەوانە دەتوانن پێست هەراسان (ئیزعاج) بکەن. لە جۆگەی بیستن دا چەوری گوێ هەیە. ئەوە پێست ئەپارێزێ.
# ئەتوانی چی بکەیت بۆ ئەوەی جارێکی تر توشی هەوکردنی جۆگەی بیستن نەبی؟
+ گوێچکەکانت لە ناوەوە پاک نەکەیتەوە و چیلکە تیا هەڵنەسوڕێنی.چەوری گوێچکە زۆر گرنگە. پێست دەپارێزی. ئەو پیسیەی کە دێتە ناو گوێچکەوە، بۆ خۆی لەگەڵ چەوریەکە دێتە دەرەوە.
+ لەکاتی سەرشتن و دوشکردن دا سەرت بۆ خوارەوە دانەوێنە، کەفاو ناچێتە ناو گوێچکەتەوە.
+ لەدوای دوشکردن و مەلە کردنەوە، پەڕەی گوێ و بەردەرگای کونی گوێت بە باشی وشک بکەرەوە.
+ لەدوای مەلەکردن هێشتا هەوکردنت هەیە؟ پێش مەلەکردن بە (oordopjes) یان  لۆکە بە ڤەزەلین چەور بکە و کونیگوێکانتی پێ دابخە.
+ ئەو شتانە بەکار مەهێنە کە ئەزانی پێستت پیێ ئیزعاج دەبێ، وەکو سپرای قژ.
+ ئامێری گوێچکە بەکار دەهێنی و هێشتا هەر کیشەت لەگەلی دا هەیە، لای سەنتەری جیهازی گوێچکە کۆنترۆڵی بکە.
ئەو دەرمانانەی کە بۆ هەوکردنی جۆگەی گوێچکە بەکار دەهێنرێن
+ یەکەم جار پزیشک بە جیهازی گوێ پاککەرەوە کە زیاتر بە ئاوی شلەتێنە، گویچکەت ئەشوات.
+ ئینجا پزیشکی خێزان قەترەی گوێت بۆ ئەنوسێ کە پێکهاتوە لە ترشی و هۆرمۆن.
+ رۆژانە سێ ٣ جار، جاری ٣ دلۆپ بۆ هەر گوێچکەیەک. ئەگەر جۆگەی گوێچکەت زۆر ئاوسابوو، ئەتوانێ تامپۆنی گوێ (oortampon) وەردەگری . ئەمە وا دەکات کە پێستی گوێچکەت کەمتر بئاوسێ، ئەبێ تامپۆنەکە بۆ ماوەی ٢٤ سەعات لە ناو دەرکەوانی گوێچکەدا دابنرێ. لەکاتی قەترە تیکردندا دەبێ تامپۆنەکە بە تەڕی بهێڵیتەوە. لەدوای ٢٤ سەعات بەردەوام بە لە قەترە کردنە ناو جۆگەی گوێچکەتەوە(رۆژی ٣ جار جاری ٣ دڵۆپ).
+  ئەگەر ئازارت هەبوو پاراسیتۆل بەکار بهێنە. ئەگەر ئازارەکە زۆر بوو رۆژی چوار ٤ جار جاری ٢ دوو پاراسیتۆڵی ٥٠٠ملگم. پاراسیتۆڵ کاریگەری کەم بوو؟ دەتوانی ئیبیپروفین (ibuprofen )، دیکلۆفیناک (diclofenac ) یاخود ناپرۆکسین (naproxen ) بەکار بهێنی. ئەم دەرمانانە بۆ هەموو کەس گونجاو نیە. دەربارەی ناسایدس (NSAID's ) بخوێنەرەوە بزانە ئەتوانی ئەو ئازار شکێنانە  بەکار بهێنی.
# دواتر لەگەڵ هەوکردنی جۆگەی گوێچکە چی بکەین؟
بە بەکار هێنانی قەترەی گوێ، هەوکردنی جۆگەی گوێچکە لە ماوەی ١ تا ٣ ڕۆدا نامێنی.
زۆر جار توشی هەوکردنی جۆگەی گوێچکە دەبی؟ دەتوانی لەدوای هەموو مەلەکردنێک یان بەرکەوتنت لەگەڵ ئاودا، قەترەکە بەکار بهێنی. یاخود ئەگەر هەستت کرد نیشانەکانی هەوکردنت بۆ گەڕاوەتەوە. رۆژی ٣ جار هەر جارەی ٣ دلۆپ بکەرە جۆگەی گوێچکەتەوە. ئەمە بۆ ماوەی ٣ رۆژ بکە.
# کەی لەگەڵ پزیشکی خیزان قسە دەکەی؟
لەم حاڵەتانەدا تەلەفۆن بۆ دکتۆر بکە
*  ئەگەر تامپۆنی گوێت بۆ دانرابێ و نیشانەکان دوای یەک رۆژ کەمی نەکردبوو.
* ئەگەر بۆ هەفتەیەک قەترەت بەکار هێنا و نیشانەکان کەمی نەکرد.
* ئەگەر (تا) ت لێهات و هەستتکرد نەخۆشی.
سەرچاوەی باوەڕپێکراو: THUISARTS.NL
تیىینی بۆ خوێنەران. نابێ بەهێج جۆرێک لۆکەی گوێ پاککردنەوە، دەنکە شقارتە، سویچی ئۆتۆمۆبیلەکەت یان کلیلی ماڵەکەت، یان چیلکەی دان پاککردنەوە بکەی بە گوێچکەتدا. ئەگەر ئەمانە بکەیت، ئیتر سکاڵای گوێ ئێشان مەکە. ئەگەر ویستت گوێت بخورێنی بە ئانیشکت بیخورێنە، واتە مەیخورێنە.
هیوادارم سودی هەبێ.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن