راگهیهنراوێك له مهكتهبی سیاسی پارتییهوه
07:24 - 14/01/2022
زهمهن_ههرێمی كوردستان
مهكتهبی سیاسی پارتی رایگهیاند، هێرشكردنه سهربارهگای حیزبهكهیان
له بهغدا بەکارێکی تێکدەرانە دەزانن و ئیدانەی دەکەن.
مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ ههینی له راگهیهنراوێكدا
بڵاویكردهوه، دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ
بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا
و ھێرش کرایە سەریان.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پێویستە
دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی
یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان
لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.
دهقی راگهیهنراوهكه:
دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا
بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش
کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای
پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین،
بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین، ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای
چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە
و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی
دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
14ـی کانوونی دووەمی
2022