2140 تەندروستی

هەندێک زانیاری گشتی لەسەر کۆلسترۆڵ

12:02 - 02/01/2022

زەمەن - تەندروستی

* خالید رەزا لە هۆڵەندیەوە كردویەتی بەكوردی

کۆلسترۆڵ
کۆلسترۆڵی بەرز مەترسی لەسەر دڵ و لولەکانی خوێن دروست دەکات. بەڵام ئەمە بۆ هەموو جۆرەکانی کۆلسترۆڵ نیە. لەوانەیە لەسەر کۆلسترۆڵی باش و کۆلسترۆڵی خراپ زانیاریت بیستبێ. ئەمە مانای چیە و چۆن دەتوانین هاوسەنگی کۆلسترۆڵ لە خوێن دا ڕابگرین؟
کۆلسترۆڵ چیە؟

لەش پێویستی بە کۆلسترۆڵ هەیە بۆ ئەوەی ئیشەکانی بە باشی بکات. تەنۆڵکەکۆلسترۆڵیەکان  بە هۆی خوێنەوە ئەگوێزرێنەوە. لەناو خوێن دا کۆلسترۆڵ هەیە، لەناو کۆلسترۆڵدا چینێک پرۆتین هەیە کە یارمەتی گواستنەوەی ئەدات  بەناو خوێن دا. بەشێکی کەم لە کۆلسترۆڵ بەهۆی خواردنەوە دروست دەبێ. بەڵام بەشە زۆرەکەی  کۆلسترۆڵ جگەربەشی پێویست و بەشێوەیەکی ئاسایی دروستی دەکات.
بۆچی کۆلسترۆڵمان پێویستە؟
کە گوێت لە کۆلسترۆڵ دەبێ، لەوانەیە یەکسەر بیرت بۆ تەنێکی خراپ بڕوات. بەڵام لەشمان پێویستی بە کۆلسترۆڵ هەیە. لەش مادەی کۆلسترۆڵ بۆ دروستکردنی خانەکان و هۆرمۆنەکان هەروەها دروستکردنی زراو بەکار دەهێنێت.
# جۆرەکانی کۆلسترۆڵ
لەکاتی پشکنین دا، ئەم جۆرانە  ئەپێورێ : LDL-کۆلسترۆڵ،HDL-کۆلسترۆڵ، هەروەها سیانەچەوری -Triglyceriden.
  # LDL: کۆلسترۆڵی خراپ  
ئەمە ، جۆرە خراپەکەیە. بۆیە وای پێ دەڵێن چونکە ئەگەر ئەم جۆرە(LDL) لە خوێن دا بەرز بێ، لە بۆریەکانی خوێن دا ئەنیشن و تەسکیان ئەکەنەوە. ئەمە  خێراتر ڕوئەدات ئەگەر هاتو دیوارەکانی ناوەوەی لولەکانی خوێن  ڕوشابن یان بریندار بوبن.
# HDL: کۆلسترۆڵی باش
ئەمە جۆرە باشەکەی کۆلسترۆڵە. لە نەخۆشی دڵ و ڕەقبونی لولەکانی خوێن ئەتپارێزێ. ئەم جۆرە لە کۆلسترۆڵ ئاگای لە زۆر بونی ڕادەی کۆلسترۆڵ دەبێ لەناو خوێن دا و ئەیان گوازێتەوە بۆ ناوجگەر و جگەر ئەیان شکێنێ و لەناویان دەبات.
#Triglyceriden: سیانەچەوری
جۆرێکی تری چەوری بریتیە لە سیانەچەوری. ئەو چەوریانەی کەلە خواردندا هەن ، زۆربەیان سیانەچەورین. کاتێک ژەمێکی چەور دەخوێت بڕی سیانەچەوری بە شێوەیەکی کاتی لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە. لەش وەکو سەرچاوەی وزە بەکاری دەهێنێ. زۆربەی جار دوای خواردن ئەم جۆرە لە چەوری دائەبەزێ. زۆربونی بڕی ئەم جۆرە لە خوێن دا دەبێتە هۆی رەقکردنی لولەکانی خوێن. بەڵام کاریگەری کەمتر زانراوە وەک لە جۆرە خراپەکەی کۆلسترۆڵ LDL .
 خواردنی تەندروست یارمەتی ئەوە ئەدات ڕێژەی سیانەچەوری لە خوێن دا، دابەزێنی.

# کەی کۆلسترۆڵت بەرزە؟
کاتێک تێستی کۆلسترۆڵ دەکەیت، هەموو ئەو مادانە پێکەوە حساب دەکرێن. پزیشک رێژەی کۆلسترۆڵەکەت دیاری دەکات.
# ئاستی کۆلسترۆڵ
لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە ئاست و بڕی کۆلسترۆڵ لە خوێن دا دیاری دەکرێ. ئەنجامی پشکنینەکە ئاستی گشتی کۆلسترۆڵ دەرئەخات.  بڕو ئاستی هەریەکە لە LDL,HDL,Triglyceriden بەجیا ئەپێورێ.
# کاریگەری بەرزی کۆلستۆڵ
بەهۆی نوسانی کۆلسترۆڵەوە بە دیوارەکانی ناوەوەی لولەکانی خوێنەوە ئەتوانێ بۆریەکانی خوێن دابخات. ئەمە پێێ ئەوترێ ڕەقبونی بۆریەکانی خوێن. ئەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و لولەکانی خوێن.
# ڕونکردنەوەی ئاستی کۆلسترۆڵ
لە ئەنجامی پشکنینەکەدا چەند ژمارەیەک دەرئەکەون. کامە بۆ تۆ گونجاوە ئەوە پشت ئەبەستێ بە کۆی ئەو مەترسی (ریسک) انەی کە لەسەر دڵ و لولەکانی خوێنە.
# کۆی گشتی کۆلسترۆڵ
دڵخواز: ئەگەر نزمتر بێ لە (3,0 mmol/l)
بەرزە: ئەگەر لەسەروو (8,0 mmol/l)  بێ.
# جۆری کۆلسترۆڵی   LDL
+ ئەمە جۆرە خراپەکەیە چەند نزم بێ باشترە. ئاست و بڕی لەخوێن دا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تردەگۆڕێ. ئەمە پەیوەندی بەو مەترسیانەوە هەیە کە لەسەر دڵ و لولەکانی خوێنە. بە شێوەیەکی گشتی ئەگەر بڕ و ئاستەکەی لە خوار – 3,0 mmol/l– ەوە بێ باشە.
+ ئەوانەی کە ڕیسک و مەترسی توش بون بە نەخۆشی دڵ و بۆریەکانیان هەیە باشترە نزمتر بێ لە2,6 mmol/l  
+ بۆ ئەوانەی کە نەخۆشی دڵ و لولەکانی خوێن یان هەیە و تەمەنیان لە خوار ٧٠ساڵەوەیە،  نزمتر بێ لە (1,8 mmol/l).
# جۆری کۆلسترۆڵی HDL  
ئەمە جۆرە باشەکەیە. خوێن لە کۆلسترۆڵی بێ کەڵک کە لەکاتی زۆر بونیاندا  مەترسی لە سەر دڵ و لولەکانی خوێن دروست ئەکا، پاک ئەکاتەوە. ئاستی HDL لە خوێن دا:
* بۆ پێاوان بەرزتر بێ لە (1,0 mmol/l).
* بۆ ژنان بەرزتر بێ لە (1,2 mmol/l).
Triglyceriden# سیانە چەوری
سیانەچەوری بەهایەکی جێگرکراوی نیە، بەڵام ئەگەر نزمتر بێ لە (1,7 mmol/l) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕیسکی کەمتر لەسەر دڵ و لولەکانی خوێن دروست ئەکا.
# کەی ئاستی کۆلسترۆڵەکەت بەرزە؟
کۆلسترۆڵت بەرزە ئەگەر هاتوو:
+ کۆی گشتی کۆلسترۆڵ(HDL+LDL) بەرزتر بو لە 5,0 mmol/l ؛
+ یان ئەگەر جۆرە خراپەکە (LDL) بەرز تر بوو لە (3,0 mmol/l)

# کۆلسترۆڵی بۆماوەیی
کۆلسترۆڵی بۆ ماوەیی چیە؟

لەهەندێ خیزاندا نەخۆشی دڵ و لولەکانی خوێن و کۆلسترۆڵ بەرزی هەیە. هەندێک لە تەمەنی گەنجی  دا توش ئەبێ. بەرزی کۆلسترۆڵ بەهۆی هەندێ گۆڕانی بۆماوەییەوە ڕوو ئەدات. زۆر باوەکەی پێێ دەوترێ { هیپەرکۆلسترۆڵمی خانەوادەیی( Familiaire Hypercholesterolemie) FH-، لە هۆڵەندا لە هەر ٢٥٠ کەس ، یەک کەس ئەم جۆرەی هەیە(FH).
 لە پاڵ ئەمە دا چەند جۆرێکی تریش هەیە لەوانە: هاوبەندی هیپەرلیپیمیا خێزانی  Familial Combined Hyperlipemia(FCH).  ئەمە کۆکەرەوە وهاوبەندی و بەرزبونەوی چەوری کۆلسترۆڵ و سێانەچەوریە. کە زۆربەی جار لەم حاڵەتەدا کۆلسترۆڵە باشەکە HDL نزمە. ئەمە زیاتر لەو کەسانەدا ڕوئەدات کە زۆر قەڵەون، شەکرە و زەختیان بەرزە. دەبێتە هۆی زیادکردنی ئەگەری توش بون بە نەخۆشی دڵ و لولەکانی خوێن. لەم حاڵەتەدا ئاستی کۆلسترۆڵە باشەکە HDL نزمە و ئاستی سیانە چەوری  Triglyceridenبەرزە.

# بەرزی کۆلسترۆڵی بۆماوەییخێزانی FH))
ئەم جۆرە زۆربەی جار زۆر بەرزە. جگەر کۆلسترۆڵ دروست دەکات و ئیشی پێ دەکات. هەروەها جگەر کۆلسترۆڵەخراپەکەش لە خوێن دا ئەپاڵێوێ (لە فلتەری ئەدا). ئەوانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە گۆڕانێک لە (DNA) یاندا ڕویداوە وجگەر هیچی پێ ناکرێ. بەهۆی ئەمەوە ئاستی کۆلسترۆڵی خراپ (LDL) بەرز دەبێ و کار ئەکاتە سەر ڕەقبون (تکلس) ی لولەکانی خوێن، ئەگەری توش بون بە نەخۆشی دڵ و بۆریەکان زیاتر دەکات.
# بەهای کۆلسترۆڵی بۆماوەیی (FH)
نۆرماڵ ئەبێ ئەگەر کۆی ئاستی کۆلسترۆڵ(HDL+LDL) لەخوێن دا لە ژێر 5,0 mmol/l وە بێ. کۆلسترۆڵە خراپەکە LDL یش لە ژێر 3,0 mmol/l وە.
لە کۆلسترۆڵی بۆماوەیی دا زۆربەی جار زیاترە لە 8mmol/l ، کۆلسترۆڵە خراپەکەش زیاترە لە 6 mmol/l ، مەرجیش نیە زۆر زۆر بەرزبێ.هەموو ئەوانەی کە گۆڕان لە (DNA) یاندا ڕوی داوە نزیکی لە 10-15٪ یان کۆلسترۆڵە خراپەکەیان بەرز نابێتەوە.
# نیشانەکانی کۆلسترۆڵ بەرزی !
لەکاتی کۆلسترۆڵ بەرزی دا هەست بەهیچ ناکەیت. هەندێک جار لەیەکەم سیگناڵ دا توشی جەڵتەی دڵ یان خوێنبەربونی میشک ئەبی. لەم حاڵەتانەدا  یەکەم گومان بۆ ئەوە ئەچێ کە بەهۆی کۆلسترۆڵی بۆماوەییەوە بوبێ:
+ ئەگەر کەسێک توشی نەخۆشی دڵ و بۆریەکانی خوێن بو، ژنان لە تەمەنی ٦٠ ساڵی و پیاوان لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا.
+ ئەگەر یەکێک لە خێزانەکە دایک و باوک، خوشک و برا، مناڵەکانیان کۆلسترۆڵی بۆماوەیی هەبێ.
 # ئەگەر کەسێک کۆلسترۆڵی بەرز بێ بەم نیشانە دەرەکیانەش دا، دەناسرێتەوە:
+ دەرکەوتنی خەتی زەرد وسپی لە سەر ڕەنگینەی چاو(Iris) . ڕەنگینە، ڕەنگدارە و دەوری بیلبیلەی چاوی داوە.
+ دروست بونی زیپکەی  ورد ورد لەسەر پێڵوی چاو.
+ ئاوسانی سەروو پاژنەی پێ، جومگەکانی دەست و ئانیشک، یان پێ.
# چارەسەرکردنی کۆلسترۆڵی بۆماوەیی (FH)
ستاێڵێ ژیان زۆر گرنگە: جگەرە مەکێشە- وازی لێ بێنە، خواردنی تەندروست بخۆ، جوڵان- پیاسەکردن و گەڕان. لەگەڵ ئەمانەدا بەکار هێنانی دەرمان زۆربەی جار ستاتینس (Statines).
ستاتینس. دەرمانێکی کاریگەرە  و کۆلسترۆڵ باش دائەبەزێنێ. زۆربەی جار هەتا ئاستی نۆرماڵ. ئەگەر ئەم دەرمانە بەس نەبو یان ماک (موزاعەفات)ی زۆر بوو، ئەوا جۆرێکی تر کە کۆلسترۆڵ دابەزێنێ بەکار بهێنە.
سەرەتا لەماوەی ٣ سێ مانگ دا کۆنترۆڵێ ئاستی کۆلسترۆڵەکە دەکات. ئەگەر بەدروستی و بە دۆسێرین(ژەم)ی دروست دەست پێ بکەی. کۆنترۆڵکردنی ساڵانە کافیە. لەم حاڵەتەدا دەبێ ئاگاداری فاکتەرەکانی تر بی کە مەترسین بۆسەر دڵ و بۆریەکانی خوێن، وەکو فشاری خوێن و شەکرە ئەگەر هەت بوو دەبێ دەرمان بەکاربهێنی.
# پێوەری کۆلسترۆڵ !
لە هۆڵەندا کۆلسترۆڵ بە mmol/liter ئەپێورێ. لە ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەوروپاش بە مگم/دیسیلیتر (mg/deciliter) حسابی دەکەن. ڕادەی بەرزی کۆلسترۆڵ یش لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی  تر دەگۆڕێ و وەکو یەک نیە. بۆئەوەی ئەم پێوانە ی هۆلەندا بکەی بە ئەمریکی یان بەو پێوەرەی ئەوان ئەم نۆرمانە بەکار بهێنە:
بۆ زانینی بڕو ئاستی کۆلسترۆڵەکە زەربی 38،6 بکە؛
نمونە: ئەگەر کۆی کۆلسترۆڵ لە هۆلەندا لە خوار 5 وە بێ کەواتە لە کوردستان ئەبێ بە:
5x38.6 =193
بۆ چەورەسیانی زەربی 88.5 بکە.
چەورە سیانیش نۆرماڵ لەخوار 1.7 ەوە بێ کەواتە لە کوردستان دەبێتە:

88.5x1.7 =150.45

سەرچاوە: ماڵپەڕی ڕیکخراوی دڵ(Hartstichting) ی هۆڵەندی

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن