26 کوردستان

نرخی بەنزین دابەزی

03:27 - 07/04/2026

زەمەن_هەواڵ
 
لە بەنزینخانەکانی هەولێر نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێک ١٠٠ دینار دابەزی و  لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٩٠ دینار دەدرێتە شۆفێران.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەنجوومەنی بەنزینخانەکانی هەولێر ڕایگەیاند: لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٩٠ دینار دەدرێتە شۆفێران، لە کاتێکدا چەند رۆژی رابردوو لیتری بە ٩٨٠ بۆ ٩٩٠ دینار بوو، ئەگەر هەندێک بەنزینخانە بەهۆی بەنزینی پێشوویان نرخ دانەبەزێنن، رۆژانی داهاتوو ئەوانیش نرخەکە کەم دەکەنەوە.
 
وتیشی: "هۆکاری دابەزینی نرخی بەنزین دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی بەنزینی حکومییە لیتری بە ٧٥٠ دینار، کە ماوەیەک بوو دابەشکردنی راگیرابوو و  هەربۆیە خواستی زیاتر لەسەر بەنزینی بازرگانی هەبوو."
 
وتیشی: نرخی بەنزین لە سلێمانی جێگیرە و نرخەکەی وەک خۆیەتی و "نزیکەی مانگێکە نرخی بەنزین لە سلێمانی جێگیرە و گۆڕانکاریی تێدا نەکراوە."
 
هاوکات، ئەمڕۆ لە سلێمانی نرخی لیترێک بەنزینی کواڵیتی بەرزی نۆرماڵ بە ٩٧٥ دینارە، لیترێک موحەسەن بە ١١٧٥ دینار و سوپەر بە ١٣٢٥ دینارە.
 
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانیش وتی: "لە سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر رۆژانە بەنزینی حکومی دابەش دەکرێ و لیتری بە ٧٥٠ دینارە."
 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن