تەندروستی سلێمانی: کوزەڵە مەخۆن
01:42 - 07/04/2026
زەمەن_هەواڵ
تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات کوزەڵە نەخۆن، کە جۆرێکە لە جۆرەکانی سەوزەی بەهاری، بۆئەوەی بەدوربن لە توشبوونیان بە کرمی جگەر.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی سەوزە لەجۆری( کوزەڵە )بەهۆی تووش نەبونیان بە کرمی جگەر.
ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە وئیدارەی ڕاپەڕین بووە .