ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان: وه‌به‌رهێنان له 2021دا نزیكبووه له ئاستی 2013
01:59 - 29/12/2021
"زه‌مه‌ن"
دەستەى وەبەرهێنانی هه‌رێمی
كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئاستی وه‌به‌رهێنان له ساڵی 2021دا به نزیك له ئاستی
2013 و مۆڵەتیان بە 68 پڕۆژەى وەبەرهێنان داوە.
محەمەد شوکری، سەرۆکى دەستەى
وەبەرهێنان، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئامارى کار‌و چالاکییەکانیان بۆ 2021 و
پلانەکانیان بۆ ساڵى نوێ ئاشكرا كرد.
وتی: ساڵى 2021 ساڵێکى
باشبووە بۆ وەبەرهێنان لەبەرئەوەى ئەو پارەیەى لە وەبەرهێناندا خەرجکراوە نزیک
بووە لەو پارەیەى کە لە ساڵى 2013 دا بۆ وەبەرهێنان خەرجکراوە کە ئەو ساڵە تۆپى
وەبەرهێنان بووە لە هەرێم.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان لەساڵى 2021دا، مۆڵەتی بە 68
پڕۆژەداوە بە گوژمەى هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، زۆربەى ئەو پڕۆژانەى
مۆڵەتیان پێدراوه لە سێکتەرى کشتوکاڵى و پیشەسازى و گەشتوگوزار بووە و تەنها سێ دانه‌یان
پڕۆژەى نیشتەجێبون بوون.
محەمەد شوکری، وتیشى،"
902 پڕۆژەى دیکەى وەبەرهێنان بە گوژمەى 20ملیار دۆلار، پەسەندکراون و لە 2022دا،
نۆ ناوچەى پیشەسازى گەورە لە هەرێمى کوردستان بەمەبەستى جۆراوجۆرکردنى داهات دروست
دەکرێت".