پارتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر پێشنیار دەكات
11:09 - 28/12/2021
"زەمەن"
پارتی ديموكراتى كوردستان، پێشنیاری بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كردووه، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بكرێته پارێزگاری كه‌ركوك.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، له‌چوارچیوه‌ی رێككەوتن لەسەر پۆسته‌كانی به‌غدا و پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری كردووه فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پیشووتری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ك كه‌سێك بێلایه‌ن بكرێته پارێزگاری كه‌ركوك.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ساڵی 1947 لە شاری كەركوك لەدایكبووە، ساڵی 1974 پەیوەندی بە كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە كردووە.
دوای راپەرین بووەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ساڵی 1996 بووەتە پارێزگاری سلێمانی، دواپلە كە وەریگرتووە، وەزیری ناوخۆ بووە لە كابینەی د.بەرهەم. ساڵی 2005 دەستی لە كاركێشاوەتەوە لە یەكێتی.