لە بودجەی بەرگری ئەمەریکادا هاوکاری بۆ پێشمەرگە و هەسەدە دیاریکراوە
06:36 - 28/12/2021
زهمهن
کۆشکی سپی، ڕادەگەیەنێت جۆو بایدن بڕی زیاتر لە 768 ملیار دۆلار
بودجەی بەرگری بۆ ساڵی 2022ی مۆر کرد، پاش ئەوەی ئەو بودجەیە لەلایەن کۆنگرێسەوە
پەسەندکرا .
لە بودجەی ساڵی داهاتووی بەرگری ئەمەریکادا بەشێک بۆ هێزی پێشمەرگە
و هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش تەرخان کراوە.
وەک بەشێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بودجەی بەرگری ئەمەریکا بڕی
زیاتر345 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری هێزی ئاسایشی عێڕاق تەرخان کردووە کە تیایدا
بریتییە لە 260ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمەرگەو 177 ملیۆن بۆ هێزەکانی سوریای
دیموکراتیک و مەغاویر ئەلسەورە لە سوریا. لە بەشی هاوکاری پێشمەرگەدا پێنج ملیۆن
دۆلار تەرخان کراوە بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئەو هێزە.
هەروەها 300 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری لەشکری ئۆکرانیاش تەرخان
کراوە لە کاتێکدا ڕووسیا هێزەکانی لە سەر سنووری ئەو وڵاتە بڵاوکردووتەوە.
دهنگی ئهمریكا