398 کوردستان

به‌وێنه‌؛ یادی چوار ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی مامۆستا هێرش

05:16 - 28/12/2021

"زه‌مه‌ن"

ئەمڕۆ چوار ساڵ تێپەڕی بەسەر شەهیدبونی مامۆستا هێرش عومەر یەكێك لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكەی کۆتایى ساڵى (2017)ى لە كۆیە و بە گولـلەی هێزە ئەمنییەكان شەهید كرا.

دوای چوار ساڵ لەشەهید كردنی مامۆستا هێرش،  تائێستا  كەیسەكەی هیچ بەرەوپێشچونێكی بەخۆیەوە نەدیوەو  خانەوادەكەی بەچاوی  پڕ فرمێسكەوە ئاهی دوری  خۆشەویستەكەیان دەرێژن و داوا دەكەن  بكوژانی بدرێنە دادگا.


هێرش عومەر  یەكێك بوو لە و خۆپیشاندەرانەی كە لە بەردەم مەڵبەندی (14)كۆیەی یەكێتی لە رۆژى (19/12/2017)بریندار كراو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی هەولێر كرا و  دوای مانەوەی  بۆ ماوەی(9)رۆژ لە  نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا  و لە گۆرستانی شەهیدان لە كۆیە  بەخاك سپێردرا.

کۆیە؛ هەژار رەشید

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن