652 جیهان

دوو برا به‌ هۆكارێكی نامۆ خوشكه‌كه‌ی خۆیان كوشت

04:55 - 28/12/2021

"زه‌مه‌ن"


داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە رایگه‌یاند: دوو برای ئەفغانیان بە تۆمەتی کوشتنی خوشکەکەیان لە مانگی 7 ی ئەمساڵدا تۆمەتبارکردووە، وەک دەڵین گوایە ئەو دوو برا ئەفغانیانە ویستویانە سزای خوشکەکەیان بدەن بەهۆی ئەوەی خوشکەکەیان ویستویەتی شێوازی ژیانی ڕۆژئاوایی بژیت.

 

ئەو دوو برا ئەفغانیە تۆمەتبارکراون بە تەفرەدانی خوشکە تەمەن 34 ساڵانەکەیان و داوایان لێکردووە بێت بۆ شاری بەرلین و لەوێ چاویان پێی بکەویت، هەر کە خوشکەکەیان دەگاتە لای براکانی دواتر خنکاندویانە و گەرویان بڕیوە.


داواکاری گشتی ئەڵمانیا لە بەرلین هەردوو برای کچەکەیان بە کوشتنی خوشکەکەیان تۆمەتبارکرد و وتیشیان دوو برا ئەفغانییەکە دوای کوشتنی خوشکەکەیان تەرمەکەیان خستوەتە نێو سندوقێک بە شەمەندەفەر بردویانە بۆ هەرێمی باڤاریا و پاشان بە تەکسی بردویانە بۆ شوێنێک لە نزیک ماڵی برا گەورەکەیان بۆ ئەوەی لەوێ بینێژن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن