یەکەم توشبووى کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە کوردستان تۆمارکرا
12:57 - 28/12/2021
زەمەن_رۆژهەڵاتى کوردستان
یەکەم تووشبووی
کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکرا.
دکتۆر سەید جەلیل
مووسەوی، سکرتێری لیژنەی کۆنتڕۆڵکردن و بەرێوەبردنی کۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند،
تووشبووەکە دانیشتووی ئیماراتە و ماوەی چەند رۆژێکە سەردانی ورمێی کردووە.
موسەوى دەڵێت، تێستی
ئەو کەسە بەهۆی نەبونی کیتی دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆن لە ورمێ رەوانەی تاران کراوە؛
ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوە و کەرەنتینکردنی ئەو کەسانەن بەریەککەوتنیان لەگەڵ تووشبووەکەدا
هەبووە.