641 کوردستان

بڕی 70 ملیار دینار بۆ تەواوبوونی رێگای نێوان کەلار و کفری تەرخاندەکرێت

11:23 - 28/12/2021

زەمەن_گەرمیان


بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان رایگەیاند، "بڕی 70 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی رێگای نێوان قەزای کەلار و کفری تەرخانکراوە".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، "کارکردن لە پڕۆژەی رێگای نێوان (کەلار – کفری) بەردەوامە و لە ئێستاشدا گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم، کە قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکەیە".


ئاماژەى بەوەشکردووە، "تێچووی پڕۆژەکە 70 ملیار دینارە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەمەبەستی بوژاندنەوەی ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی سەربەو ئیدارەیە تەرخانکراوە".

دەشڵێت، "تەواوبوونی پڕۆژەکە رۆڵی دەبێت لە کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و  دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئەو کاتەی بۆ گواستنەوە پێویستە".

بەگوێرەى راگەیەنراوەکە، پڕۆژەکە بە نوێترین تایبەتمەندی ئەندازیاری جێبەجێکراوە و دەبێتە رێگایەکی نمونەیی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن