611 جیهان

بایدن بودجەی ٧٦٨ ملیار دۆلاریی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکای پەسەندکرد

10:34 - 28/12/2021

زەمەن_جیهانى


سەرۆکی ئەمریکا، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە لە کۆنگرێس تێپەڕی و خەرجیی سەربازی ساڵی دارایی ٢٠٢٢ لەخۆدەگرێت، پەسەند کرد.


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، بایدن، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە دوای مشتومڕێکی زۆر لە کۆنگرێس پەسەندکرا، واژۆکرد.

یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە ٧٤٠ ملیار دۆلاری بوودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ـە، ٢٧،٨ ملیار دۆلاری بوودجەی خەرجییەکانی بەرگریی ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی وزەیە و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار خەرجییەکانی دیکەی بەرگریی و کۆی گشتی ٧٦٨،٢ ملیار دۆلار لە خۆدەگرێت، لەگەڵ واژۆکەی بایدندا بوو بە یاسا.

یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، لە ٧ی کانوونی یەکەم لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لە ١٥ی کانوونی یەکەمیش لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرابوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن