590 کوردستان

موشه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیا كرا

10:13 - 27/12/2021

"زه‌مه‌ن"

به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی زێلكان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیا له‌ سنوری ناحیه‌كه‌یان كراوه‌.

محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوبه‌ری ناحییه‌ی زێلكان رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا دوو مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی توركیا كرا و هه‌ردوو موشه‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

وتیشی: تائێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ له‌ كوێوه‌ ئاراسته‌كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بووه‌.

توركیا له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ سەربازگەی لە سنووری ناحیەی زێلکان دامەزراندووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن