یهكێتی: پێشوازی له بڕیاری پهسهندكردنی ئهنجامی ههڵبژاردن دهكهین
08:31 - 27/12/2021
"زهمهن"
وتهبێژی یەكێتی نیشتمانی
كوردستان، رایگهیاند: پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق دەكەن لە پەسەندكردنی
دەرەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە رۆژی
١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو.
وتهبێژی یهكێتی له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: كاتێتی ھەموو لایەنەكان
لەوڵاتەكەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی
نوێنەران بە پێكھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەكانیش رێوشوێنە دەستورییەكانی پێكھێنانی حكومەتی نوێ
دەستپێبكەن .
دهقی راگهیهندراوهكه:
راگەیەنراوێك لە وتەبێژی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە:
بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق دەكەین لە پەسەندكردنی دەرەنجامی
كۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجومەنی نوێنەران كە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو
لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو.
وێڕای ھەر تێبینییەك
لەسەر پرۆسەكە، پیرۆزبایی سەركەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەكان
دەكەین.
كاتێتی ھەموو لایەنەكان
لەوڵاتەكەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی
نوێنەران بە پێكھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەكانیش رێوشوێنە دەستورییەكانی پێكھێنانی حكومەتی نوێ
دەستپێبكەن . بۆ ئەم مەبەستەش بەگیانی پەرۆشی و دەربەستی نیشتمانییەوە گفتوگۆ و راوێژی پێویست بكەن لە پێناو پارێزگاری لە
پرۆسەی سیاسیی عێراق كە تەحەددیاتی زۆری لە پێشە بۆ پاراستنی رەوتە دیموكراتییەكەی.
وەكو ھێزەكانی
كوردستانیش ئەركی سەرشانمانە بەیەك ھەڵوێستی كوردستانییەوە ریزەكانمان پتەو بكەین بەرەو بەدەستھێنانی ئیستحقاقە
نەتەوەییەكان و داكۆكی كردن لە شایستە دەستوورییەكانی گەلەكەمان لەبەغدا.
قۆناغی نوێ كۆشی نوێ
دەخاتە ئەستۆی ھەموومان و وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانییش ھەنگاوەكانی
داھاتوومان دەخەینە خزمەتی ئەو ئەركە پیرۆزەوە.
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان
٢٧-١٢-٢٠٢١