پارتی پێشوازی له بڕیارهكهی دادگای فیدراڵی دهكات و دڵیشی لای دوو كورسیهكهیه
07:18 - 27/12/2021
"زهمهن"
مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی
ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رایدهگهیهنێت
جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەنەوە کە لە پارتیان کراوه لە بە ناحەقبردنی
دوو کورسییان.
دهقی راگهیهندراوهكه
راگەیاندراوێک لە مەکتەبی
سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان
پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی
2021ئەنجامدرا. ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ
پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.
لە ھەمان کاتدا جەخت لە
بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی
لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە
نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
27ی 12ی 2021