عەمید فەرەیدون سکاڵا لە دژی ئێن ئاڕتی و دیپلۆماتیک تۆمار دەکات
06:07 - 27/12/2021
"زهمهن"
عهمید فهرهیدون، بهڕێوهبهری
هاتوچۆی سلێمانی لهسهر بڵاوكردنهوهی ههواڵ و زانیاری ناڕاست سكاڵا لهسهر ههردوو
دهزگای میدیای ئێن ئاڕتی و دیپلۆماتیک تۆمار دهكات.
دهقی رونكردنهوهكهی
عهمید فهرهیدون
هەواڵێکی ناڕاست.
پێش سەعاتێک هەواڵێکی
هەڵبەستراو لە دیپلۆماتیک مەگەزین لەسەر من بڵاوکراوەتەوە گوایە دوای ٩ نۆ ڕۆژ دەسگیر
کردنم بە کەفالەتی ٥٠ پەنجا ملیۆن ئازاد کراوم، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە وا بڵاوکراوەتەوە
کە من سەفەری ئەڵمانیام کردوە بەڵام لە ئەڵمانیا نەبووم دەستگیر کراوم .
هەروەها هەواڵنێرەکە دەڵێت
بە فەرمانی دادوەری ئیداری و تایبەت بە گەندەڵی لێکۆڵینەوەی لێکراوەو بە فهرمانی
وەزێرێ ناوخۆ دوورخراوەتەوە.
سەراپای هەواڵەکە هەڵبەستراوە
و بۆ لێدانە لە کەسایەتی من .تەنانەت هەواڵدەر هەواڵەکەی لەسەر زاری یەکێک لە ئەندامانی
لیژنەی لێکۆڵینەوەوه بڵاوکردوەتەوە کە دڵنیام ئەوەش ناڕاستە چونکە هیچ ئەندامێکی
لیژنەکە ناچێت زانیاری وا ناڕاست بڵاوبکاتەوە.
لەکاتێکدا سەراپای هەواڵەکە
ڕەد ئەکەمەوە هاوڕێیان و دۆستان و ڕای گشتی ئاگادار ئەکەمەوە کە سبەینێ لە پای ئەو
هەواڵە ناڕاستە لە دادگای لێکۆڵینەوە سکاڵا لەسەر ئەوان و هەواڵێکی هەڵبەستراوی تریش
کە هەفتەیەک لەمەو پێش NRT بڵاوی کردبوەوە تۆمار ئەکەم.
ماوەتەوە بڵێم وەزارەتی
ناوخۆ لیژنەیەکی لکۆڵینەوەی لەسەر بەڕێوەبهرایەتیەکەی ئێمە درووستکردوە و تاکاری
لیژنەکە تەواو ئەبێت من گوازراومەتەوە بۆ هاتوچۆی هەرێم .لەبەردەم یاسا و لێکۆڵینەوەی
دادپەروەرانەدا ملکەچ و پابەندم لە گەندەڵیشەوە نەگلاوم.