262 کوردستان

مام فارس و پارێزەرەکەى لەبەغداوە هەوڵى خەرجکردنى پارەى جوتیاران دەدەن

02:24 - 27/12/2021

زەمەن_بەغدا

سەرۆکى رێکخراوى جوتیارانی کوردستان و پارێزەرە خۆبەخشەکەى لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیرى بازرگانى عێراق کۆبوونەوە بۆ خەرجکردنى پارەى جوتیاران.


بەشدار حەسەن پارێزەرى خۆبەخش بە "زەمەن"ى راگەیاند، لەگەڵ مام فارس سەرۆکی رێکخراوی جوتیارانی کوردستان دوا به دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ د بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و هەماهەنگی لەگەڵ دکتۆرعەلا وزيرى بازرگاني عێراق، ئەمڕۆ لەسەر داوای خۆی داتاى بڕە پارەی ماوە لە شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی ( ۲٠۱٤ ، ۲٠۱٥ ، ۲٠۱٦ )مان بە یاداشتێک دا بە وەزیرى بازرگانى.

وتیشى، وزيرى بازرگاني عێراق بەڵێنی دا کە کاری جدی بکات بۆ خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بەهەمان شێوەی پێشو کە نزیکەی ۷٥٪ خەرجکراوە بە ( سعر المدعوم ) ، کە ڕێژەی ٦٪ بۆ ساڵی ۲٠۱٤ کە دەکاتە ٨١ ملیار و ٧٠٧ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار دینار و ڕێژەی ۲۲٪ بۆ ساڵی ۲٠۱٥ کە دەکاتە ١٥١ ملیار و حەوت ملیۆن و ٩٧٠ هەزار دینار و  ۲۱٪ بۆ ساڵی ۲٠۱٦ کە دەکاتە ١٢٠ ملیار و ١٧٣ ملیۆن و ٦٧٧ هەزار دینار ماوە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن