پلەى گەرما لە هەرێم بۆ ١٠ پلە ژێر سفر دادەبەزێت
11:21 - 27/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەى گەرما تۆمارکراوە و
١٠ پلە ژێر سفرەوە بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە،
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، حاجی ئۆمەران
ساردترین ناوچەی ھەرێمە و تیایدا ١٠ پلەی ژێر سفر تۆمارکراوە و لە
کانی ماسی و پێنجوێن بە پلەی دووەم دێن و تیایاندا ٤ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە.
هەروەها بە تۆمارکردنی
١ پلە خوار سفرەوە ھەریەک لە قەزای ماوەت و رەواندز بە پلەی سێیەم دێن لە ریزبەندی
ناوچە ساردەکانی ھەرێم.