پۆلیسێک دەستدرێژى سێکسى دەکاتە سەر کچێکى شەش ساڵ
10:33 - 27/12/2021
زەمەن_بەغدا
لە شاری بەغدا،
پیاوێکی تەمەن سەروو 40 ساڵان کە پیشەى پۆلیسە، دەستدرێژی سێکسى دەکاتە سەر کچێکی تەمەن شەش ساڵ و هێزە
ئەمنییەکان دەستگیرى دەکەن.
لیوا سەعد مەعن،
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "کەسێک لە ناوچەیەکی شآری بەغدا کچێکی
تەمەن شەش ساڵ و برا بچوکە سێ ساڵانەکەی ڕفاندووە و بردوونی بۆ ماڵی خۆیان کە نزیک
بوون لەیەکەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"دوای ئەوەی منداڵە سێ ساڵانەکە دەستی بە گریان کردووە، ئەوی لە ماڵەکە کردووەتەوە
دەرەوە و دەستدرێژی کردووەتەسەر کچە شەش ساڵانەکە."
وتەبێژەکەى
وەزارەتى ناوخۆى عێرا دەڵێت، "لەدوای چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارەکە کچەکەی
ئازاد کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە، دواتر دوای زانینی ڕووداوەکە خێزانی منداڵەکە
سکاڵایان لە پۆلیس کردووە و تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە."
سەعد مەعن دەشڵێت، "منداڵە کچەکە ناوى حەورایە و دووچاری رووداوێکی قێزەون بووەتەوە، کە دوورە لە مرۆڤایەتیی و دەستدرێژیی کراوەتە سەری لەلایەن کەسێکەوە، بۆیە سکاڵامان بەدەستگەیشت لەلایەن باوکی حەوراوە و راستەوخۆ دادوەری ئێشکگر فەرمانی گرتنی دەرکرد لە بەشی رەسافە. بەپەلە رێوشوێنەکان گیرانە بەر و تیمەکان دەرچوون بۆ بەھاناوەچوونی. لەلایەن بنکەی پۆلیسی حوسێنییەوە رێوشوێنەکان دەستیانپێکرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە".
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکرد، منداڵەکە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدایە و لەژێر چاودێریدایە.