سێ بومەلەرزە کەلارى هەژاند
09:02 - 27/12/2021
زەمەن_کەلار
شەوی رابردوو سێ
بومەلەرزە لەکاتی جیاواز و بە گوڕی جیاواز لە باشووری شاری کەلار لە ئیدارەى
گەرمیان روویدا.
ئەمڕۆ دووشەممە،
سیروان ساڵح کەشناس و مامۆستای زانکۆ بڵاویکردەوە، ، شەوی رابردوو سێ بومەلەرزە لە
باشووری شاری کەلار روویداوە و بومەلەرزەی یەکەم چەقەکەی لە گوندی شێرەوەند
بووە لە کاتژمێر ١١ و ٣٩ خولەکی شەو بە گوڕی ٣.٨ پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی
١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە و تەنھا ١٤ کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلارەوە دووربووە.
وتیشى، بوومەلەرزەی
دووەم چەقەکەی لە ناحییەی قەرەتەپە بووە. کاتژمێر ١١ و ٤٠ خولەکی شەو بە گوڕی ٢.٧ پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی
٢٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە. ھەروەھا، تەنھا
٤٩ کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلارەوە دووربووە.
سیروان سالح
ئاشکرای کردووە، چەقی بومەلەرزەى سێیەم لە
گوندی کانی ماسی بووە کە لە کاتژمێر ٣ و ٢٥ خولەکی بەرەبەیان بە گوڕی ٢.٧پلە بە پێوەری
رێختەر و لە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە و ١٦ کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلارەوە
دووربووە.
ئەو کەشناسەی ھەرێم
باسی لەوەشکردووە، بەم نیشانانە ئەگەر ھەیە چالاکی بومەلەرزەکان بە پلەو گوڕی نەزانراو
بەردەوامبن.