منداڵێک مینى پێدا تەقییەوە و گیانى لەدەستدا
08:59 - 27/12/2021
زەمەن_رۆژهەڵاتى کوردستان
منداڵێک لە کاتی
لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام
بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “ئەبوغوەیر” سەر
بە شاری دێهلۆڕان، منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ گیانی لەدەستدا.
سەرهەنگ مەنووچێهر
مەکی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری دێهلۆڕان لەمبارەوە بە میدیا خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە،
ئەم منداڵە تەمەن ١٠ ساڵان و لە کۆچەرییەکان بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕووماڵات
تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانە
کە بڵاو کراوەتەوە، ئەم منداڵە کە ناسنامەکەی نادیارە، پارچەیەک بەر سینگی کەوتووە
و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.