2035 جیهان

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: لافاوێكی مێژوویی ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

07:33 - 26/12/2021

"زه‌مه‌ن"



بەهۆی هاتنی شێیەکی زۆر لە ناوچه خولگەییەکانی دەریای عەرەبەوە کۆتایی ئەم هەفتەیەو سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەگەری بارانی زۆر و لافاوی مێژوویی هەیە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ئێران و باشووری خۆرئاوای ئێران.


سیروان ساڵح، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: ڕێژەی بارانەکە ئەوەندە زۆرە ئەگەرهەیە لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا زیاتر لە 100 ملم باران ببارێت و هەندێ ناوچەش بگاتە نزیک 200 ملم و بەهۆیەوە ئەگەری لافاوێکی گەورەی مێژوویی هەیە لەو ناوچانەی کە ناوبران.


وتیشی: جگە لەو ناوچانه ئەو شەپۆلە ئەگەر هەیە تەواوی وڵاتانی کەنداوی عەرەبیش بگرێتەوە تەنانەت لە ناوچە بیابانییەکانی سعودیەو کوەیت ئەگەری بارانی زۆر و لافاو پێشبینیی کراوە.


له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، سیروان ساڵح ده‌ڵێت: ئەم شەپۆلە ئەگەر هەیە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا بۆ ئێرە جێگیرنەبووە و له گۆڕانکاری بەردەوامدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن