یه‌كه‌م نامه‌ی مۆبایل له زیادكردنێكدا فرۆشرا
06:07 - 26/12/2021
"زەمەن"
یه‌كه‌م كورته‌نامه‌ی مۆبایل SMS، له
زیادكردنێكی ئاشكرادا له پاریس به 149 هه‌زار و 729 دۆلار فرۆشرا.
له نامه‌كه‌دا كه له خانه‌ی زیادكردنه‌كی Aguttes تێیدا هاتووه "له
دایكبوونت پیرۆز بێت"، له‌لایه‌ن نیل
بابوورس به‌رنامه‌سازی به‌ریتانی له 3ی دیسه‌مبه‌ری 1992 بۆ ریچارد غارفیس
نێدراوه، كه دواتر بووه به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فودافۆن له به‌ریتانیا.
غارفیس نامه‌كه‌ی له‌رێی مۆبایلی Orbitel
901 له كاتی یادی له دایكبوونیدا به ده‌ست گه‌یشتووه.
كۆمپانیای
فودافۆن رایگه‌یاندووه پاره‌ی فرۆشتنی ئه‌م نامه‌یه بۆ كۆمیسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی
سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت.