داهاتی ئه‌م مانگه‌ی كاره‌با هێنده‌ی مووچه‌ی 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه
03:34 - 26/12/2021
"زەمەن"
له‌م مانگه‌دا داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و
تاوه‌كوو 23ی ئه‌م مانگه 121 ملیار دینار، پاره‌ی پسوڵه‌ی ماڵ و شوێنه‌كان بووه
كه به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با له‌م مانگه‌دا هێنده‌ی مووچه‌ی 18 وه‌زاره‌ت و چین
و توێژ‌و ده‌سته بووه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی
"زه‌مه‌ن" له مانگه به‌به‌راورد به‌مانگی پێشوو 100% به‌رزبۆته‌وه‌و
له 61 ملیاره‌وه ئه‌م مانگه بووه به 121 ملیار.
به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه به‌راوردكاریه‌ی "زه‌مه‌ن" كردویه‌تی
به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با خه‌رجی 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و شوێن بۆمووچه‌ی مانگی 12
دابینده‌كات كه بریتیه له فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ( كاره‌باو دارایی و
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌وقاف و شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و
پلاندانان و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری و بازرگانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
هه‌رێم و كۆی ده‌سته‌كان، كه 18 شوێنه‌و له‌كۆی 26 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و شوێن.
-داهاتی ئه‌م مانگه‌ی كاره‌باش به‌پێی پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه
بووه:
-سلێماني ( ٧٢ ) ملیار
-هەولێر ( ٤١) ملیار
-دهۆک شەش ملیار
و پێنجسەد ملیۆن دینار
-هەڵەبجە یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار
-گەرمیان ( ٦٥٠ ) شەشسەد و پەنجا ملیۆن دینار
پرسیاری خه‌ڵك ئه‌وه‌یه ئەمە بەتەنها داهاتی کارەبایە، ئەی داهاتی ئاو، تەندروستی،
هاتوچۆ، باجی خانوبەرە، دەروازە سنورییەکان، غاز، نەوت، چەندە و بۆ کوێ دەچێ و چی
لێدێت؟!
تاكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بەو هەموو داهات و
پارە و بوجە زەبه‌لاحەوە، هێشتا ناتوانن موچەی ئەو خەڵکە به‌ش مه‌ینه‌ته بدەن و
پاساوی کەمی داهات و نەبونی پارە دەهێننەوه!.