وەزارەتى کارەبا زیادبوونى کارەباى لە ساڵى ئایندە راگەیاند
01:52 - 26/12/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی کارەباى
هەرێم پلانی خۆی بۆ ساڵی 2022 دادەنێت و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە.
لە
راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەباى هەرێم بلاویکردەوە، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری
کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی وەزارەتەکەی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا،
چهند بڕیارێك دران لهوانه (وەزارەتی کارەبا پلان و بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ ساڵی
2022 ئامادە کردووە و ژمارەیەک لەو پڕۆژانەی کە جێبەجێ کراون، لە ساڵی 2022 دا دەکرێنەوە)."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
ههروهها لە ساڵی 2022، دەیان پڕۆژەی کەرتی کارەبا تەواو دەکرێن، لەوانە:
* پڕۆژەی هێڵی سۆران-شەقڵاوە.
* پڕۆژەی هێڵی بازیان-
راپەرین.
* پڕۆژەی هێڵی
تانجەڕۆ- سەید سادق.
* وێستگەی هایدرۆپاوەری
دێرەلۆک.
* بەرهەمهێنانی 75
مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر.
* تەواو کردنی وێستگەی
شاوێس و چەندین وێستگەی مۆبایل.
* تەواو بوونی پڕۆژەی
پێوەری زیرەک.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
جگه لهمانه ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ساڵی 2022 بەرز دەبێتەوە، بەتایبەتی
پاش پلانی کۆمپانیای داناگاز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، وەزارەتی کارەبا، پاش هەوڵێکی زۆر توانی ڕەزامەندیی یەکێتی ئەورووپا
بۆ بەگەڕخستنی پڕۆژەی هێڵی 400 کەی ڤیی پاڵەپەستۆی
بەرزی تورکیا- هەرێمی کوردستان - عێراق بەدەست بهێنێت.