سه‌لام ناوخۆش نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
01:49 - 23/12/2021
"زه‌مه‌ن"
سه‌لام ناوخۆش نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به نه‌خۆشی
كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا.
سه‌لام ناوخۆش، ساڵی 1966 له گوندی زێبارۆك له دایكبووه، ماوه‌ی چه‌ند
هه‌فته‌یه‌كه تووشی په‌تای كۆرۆنا بوبوو، به‌و هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ستدا.
سه‌لام ناوخۆش، لەساڵی 1990 بەکالۆریۆسی بەشی ئینگلیزی لەئادابی زانکۆی سەڵاحەدین
وەرگرتووە، لەساڵی 1996 لەهەمان بەش ماستەری تەواو کردووە.
لەساڵی 1996 هەتا کۆتایی 2003 لەبەشی ئینگلیزی ئادابی دهۆک مامۆستا بووە، لە
2004 ەوە تا ئێستا مامۆستایە لەبەشی ئینگلیزی پەروەردەی بنیات زانکۆی سەڵاحەدین.
بۆ خوێندنی ساڵی 2000 - 2001 لەزانکۆی مالیزیا لە فەلسەفەی ئەدەب لەدکتۆرا
وەرگیراوە. نازناوی زانستی، لە
30-06-1996 مامۆستای یاریدەدەر، لە 20-01-1999 مامۆستا، لە 20-03-2007 پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
بووه.