نوێنه‌ری هه‌رێم له به‌غدا له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیاره‌كه رونكردنه‌وه ده‌دات
09:36 - 23/12/2021
"زه‌مه‌ن"
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لە بەغدا، رایگه‌یاند: ناردنی 200 ملیاره‌كه له به‌غداوه به‌رده‌وام ده‌بێت.
فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و
ئابوری حکومەتی عیراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندبوو: ئەمە کۆتا مانگی ناردنی
200 ملیارەکە بوو ئیتر هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت.
"زه‌مه‌ن"
بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی ئه‌م زانیارییه په‌یوه‌ندی به فارس عیسا نوێنه‌ری حكومه‌تی
هه‌رێم له به‌غدا كرد، ئه‌و وتی: جارێ ئه‌و 200 ملیاره‌ی نێردراوه هی مانگی 11
بووه، هێشتا مانگی 12 ماوه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی دوای مانگی 12 به‌غدا 200
ملیاره‌كه ده‌نێرێت، فارس عیسا وتی: له ساڵی نوێ‌دا یاسای بودجه هه‌یه چۆن مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هه‌موو عێراق ده‌كرێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش
ده‌كرێت و پێده‌چێت له 200 ملیار زیاتریش بنێردرێت بۆ هه‌رێم.
حكومه‌تی عێراق، وه‌ك سولفه‌یه‌ك بۆ ته‌واوكاری
مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم 200 ملیار دینار ده‌نێرێت، له مانگی 11دا ناردنی
پاره‌كه كه‌مێك دواكه‌وت.