"په‌تا تونده‌كه‌ی ناو منداڵ كه‌مده‌كات"
09:08 - 23/12/2021
زه‌مه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی د.جه‌مال ئه‌حمه‌دی
منداڵان له سلێمانی، پێشبینیده‌كات رێژه‌ی په‌تا تونده‌كه له نێو منداڵاندا كه‌مبكات.
د.پشده‌ر عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی
د.جه‌مال ئه‌حمه‌دی منداڵان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی
بارینی باران و پشووی خوێندنگا‌و قوتابخانەکان ئەو پەتا تووندەی ئێستا لەناو منداڵاندایە
بەتایبەت منداڵانی خوار یەکساڵ بەڕێژەیەکی زۆر کەم بکات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، د.پشده‌ر عه‌بدوڵا، له
رۆژانی رابردوودا چه‌ند جارێك باسی له‌وه‌كرد، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی تووشبوونی
منداڵان به په‌تا، فشارێكی زۆر له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دروست بووه و توانای
وه‌رگرتنی نه‌خۆشیان نه‌ماوه.
حكومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی پشووه‌كانی سه‌ری
ساڵه‌وه، له 25ی مانگه‌وه تاوه‌كو دووی مانگی داهاتووی كردوه‌ته پشوو، له‌سه‌رجه‌م
ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كاندا.