كه‌شناسی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای ئه‌مشه‌و بڵاوكرده‌وه
10:39 - 22/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی
هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان،
بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فریش له‌ناوچه شاخاويه‌كان ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌م
شه‌و نمه‌باران له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم به‌رده‌وام
ده‌بێت وه له كاته‌كانى به‌يانى زوودا نمه باران له ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێم
ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، به‌فر له‌ناوچه شاخاويه‌كان ده‌بارێت و پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر
سفرى سيليزى داده‌به‌زێت و له‌سه‌نته‌رى شاره‌كانيش پله‌كانى گه‌رما 2 پله داده‌به‌زێت
به‌به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌مڕۆ.
كه‌شناسی
هه‌رێم ده‌ڵێت، له 12 كاتژمێرى رابردودا،
بارانبارین له هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه بووه:
هه‌ولێر
0.8 ملم
پيرمام
5.2 ملم
سلێمانى
0.7 ملم
چه‌مچه‌ماڵ
دڵۆپ دڵۆپ
دهۆك
1.2 ملم
ئاكرێ
1.0 ملم
ئامێدى
1.2 ملم
بامه‌رنێ
2.4 ملم
بارزان
1.8 ملم
بازيان
0.2 ملم
دوكان
4.0 ملم
كانى
ماسى 1.8 ملم
خه‌بات
2.0 ملم
سۆران
3.6 ملم
پێنجوێن
2.4 ملم
ماوه‌ت
1.0 ملم
مێرگه‌سور
5.4 ملم
سيده‌كان
4.6 ملم
چۆمان
1.6 ملم
كركوك
0.2 ملم