هۆشداری لەبارهی وشکەسەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دهدرێت
10:03 - 22/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان،
هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی وشکەسەرما و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە زۆربەی
ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر نزم دەبنەوە.
ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان له راپۆرتێكدا
بڵاویكردهوه، "لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچە شاخاویەکانی
گرتووەتەوە و دەستپێکردنی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لەسەر ناوچەکە، لە کاتەکانی
ئێوارە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممەی ھەفتەی داهاتوو پێشبینی
دەکرێت پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکاندا بۆ زیاتر لە 7 تا 12 پلەی سەدی بۆ ژێر
سفر نزمببنەوە".
دەشڵێت، "بەھەمان شێوە لە
سەنتەری پارێزگاکانیشدا 2 تا 5 پلە لەژێر سفری سەدیەوە دەبن لەگەڵ چالاکبوونی با
لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 15 تا 35 کم/س بەشێوەی وشکە سەرمای توند
بەتایبەت لە ناوچە سنورییەکانی ناوچەکەدا کاریگەری ئەم با لەسەر دەڤەری راپەرین و
ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی چالاکتر ئەبێت و بۆیە ھۆشداری بە ھاوڵاتیانی
ناوچەکە ئەدەین لە دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک لەو کاتانەدا کە ئاماژەمان پێکرد
بە وریایەوە ھاتوچۆ بکەن بەتایبەت شۆفێرەکان."
ئاراس جهبار ئاماژهی بهوهشكردووه،
"بەگشتی کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە شەوی ھەینی لەسەر بەرەبەیانی
شەممە کۆتای پێدێت و تا کۆتای مانگ کەشی ھەرێم بە شێوەیەکی سەقامگیر دەمێنێتەوە."