550 کوردستان

ئاشنا عه‌بدوڵڵا: پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان مەترسی گەورە دروستدەکات

08:50 - 22/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ئاشكرایده‌كات، پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان مەترسی گەورە دروستدەکات لەسەر بەچەکداربونی کۆمەڵگا.


ئاشنا عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان مەترسی گەورە دروستدەکات لەسەر بەچەکداربونی کۆمەڵگا، هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حیزب لەچەک دابماڵین نەک کۆمەڵگا چەکدار بکرێت و پاشان بە بیانوی جیاواز بە تێکدەر هەژماربکرێن و چەکەکە وەک بەڵگە لەدژی بەکاربهێنرێت و حوکمی سێدارەی بەسەردا بسەپێنرێت و ئازادی لەوەی کە هەیە بەرتەسکتربکرێتەوە.

ده‌شڵێت، بۆیە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانمان کرد و بە هەموشێوەیەک دژی بون بە یاسای ئەو پڕۆژەیە دەبین.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن