وێنه.. دوو خێزانی شاری کۆیە لەناو بەلەمە نوقمبوهكهی شهوی رابردوودا بوون
08:17 - 22/12/2021
ههژار رهشید كۆیه
دوو خێزانی شاری کۆیە لەو بەلەمە
نوقمبووەدابوون کە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان ژێرئاوکەوتووە.
ڕابەر عەبدوڵا، برای ڕێبوار عەبدوڵا کە خۆی و هاوسەر و سێ منداڵی لە بەلەمە
نقومبووەکەی شەوی ڕابردوودابوون، به "زهمهن"ی راگهیاند، براکەم خۆی و هاوسەر و منداڵەکانی لە بەلەمەکەی
شەوی ڕابردوودا بوون و تائێستا بێسەروشوێنن و هیچ زانیارییەکمان لەسەریان نییە.
هاوکات جەبار شێخ مەسووریان، ئامۆزای هەژار محەمەد، یەکێکی دیکە لەو کەسانەی
کە خۆی و خێزانەکەی لە بەلەمەکەدابوون، پشتڕاستی کردەوە، کە هەژار محەمەدی ئامۆزای لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی ژاکاو
محەمەدەمین و هەردوو منداڵەکەی بەناوەکانی هەناسە و ئەنەس لە بەلەمەکدابوون و تائێستا
هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نییە.
تائێستا کەسوکاری ئەو دوو خێزانە هیچ زانیارییەکیان بەردەست نەکەوتووە لەبارەی
چارەنووسی کەسوکارەکانیانەوە کە ئایا ماون یاخود ڕزگارکراون.