11بەنداو لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان نۆژەندەکرێنەوە
07:56 - 22/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لە سەر نۆژەنکردنەوە و
چاکسازی کردن لە (11) بەنداو لە ھەرێمی کوردستان.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری راشیگهیاند، ئهو بهنداوانه دەکەونە پارێزگاکانی
ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان، بریتین لە:
1-بەنداوی جەلی لە پارێزگای
ھەولێر.
2-بەنداوی دێگەڵە لە پارێزگای
ھەولێر.
3-بەنداوی حەمامۆک لە
پارێزگای ھەولێر.
4-بەنداوی چەمی سمۆرە لە
پارێزگای سلێمانی.
5-بەنداوی حەسەن کەنۆش لە
پارێزگای سلێمانی.
6-بەنداوی ھەشەزینی لە
پارێزگای سلێمانی.
7-بەنداوی کەشکان لە پارێزگای
دھۆک.
8-بەنداوی قادر کەرەم لە
گەرمیان.
9-بەنداوی باوەشاسوار لە
گەرمیان.
10-بەنداوی ئاوە
سپی لەگەرمیان.
11-بەنداوی ھەڕاوە
لە گەرمیان.
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندیشیدا لەسەر ئەنجامدانی کاری پێویست
بۆ وەرگرتنی کۆتایی بەنداوی (بێدۆھێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک و ئامادەکردنی دەرخستەیەک
بۆ ئەو بەنداوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی.