331 کوردستان

56 په‌رله‌مانتار داوای دیاریكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم دەكەن

07:20 - 22/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكه‌ن لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێم پێكبهێندرێت.

 
محێدین حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، داواكارییەكە بە واژووی 56 ئەندام پێشكەشكراوە بەمەبەستی دروستکردنی لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی پاڵێوراوان بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەرێم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، داواكارییەكە بەهۆی ئەوەیە كە ئەندامانی ئەنجومەنەكە ماوەی یاسایی ئەندامێتییان كۆتاییهاتووە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن