یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی بەڕێوەچوو
06:15 - 22/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە بە مەبەستی دەست بەکاربوونی
ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی
کوردستان، یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.
وهزارهتی دارایی له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، ڕێکەوتی
2021/12/22، هاوکاتە لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەنجومەنەکە، لەمیانی بەڕێوەچوونی یەکەم
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیان خستەڕوو بە مەبەستی
بەرەوپێش بردنی کارەکانیان لە ئەنجومەنەکە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بڕیاردرا ئەنجومەن هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی
خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ سوود وەرگرتن لە
ئەزموونی ئەوان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشت بەستن بە شارەزاکانیان لەم
بوارە.
ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشین لە (9) کەسی تایبەتمەند پێک
هاتووە، لە هەریەک لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی
کوردستان و وەزارەتەکانی پلان دانان و پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش) سەرپەرشتی
دەکەن.